هه‌واڵی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ رووداوەکەی موسڵ دەنێرێت

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات کە به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كۆبۆوه‌

له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنیدا له‌فێستیڤاڵی ئاكرێ، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی پێشوازیی قه‌زای ئاكرێ پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌ ئاكرێ ده‌كات

ئێواره‌ی 20/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ شاری ئاكرێ كرد.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێککەوتنی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان راگەیاند

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: "لایەنەکان بەپێی رێککەوتنی نێوانیان سەرۆك و جێگر و بڕیاردەریان بۆ هەر 15 لیژنە هەمیشەییەكه‌ى پەرلەمان هەڵبژارد". (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران

دوای ئه‌وه‌ى رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/3/18، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/3/19، سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هه‌میشه‌ییه‌کانی پەرلەمان هەڵبژێردران. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ پاولۆ براگاگنا، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری، كه‌ باره‌گاكه‌یان له‌ هه‌رێمی لۆوه‌ر ساكسۆنى وڵاتی ئه‌ڵمانیا-یه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی ده‌كات

ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌مه‌ 2019/3/16، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان،سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار-ى له‌ سلێمانی كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات

دوای نیوه‌ڕۆی رۆژى شه‌مه‌ 2019/3/16، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، سه‌ردانی تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕی گه‌له‌مان كاكه‌محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود-یان له‌ماله‌كه‌ی خۆی له‌ گوڵه‌خان كرد.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریى له‌ رێوڕه‌سمی 31 ه‌مین ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و یاوه‌ریى نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی 31-ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ كردو تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

له‌دیداری نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنامی كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانى كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ گه‌وره‌ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌مریكا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان رۆژى 8ى مارس له‌ ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ى مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و رۆلی ئافره‌تانى كوردستان له‌ خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناو رزگاریی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رزده‌نرخێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

پەرلەمانی کوردستان یادی ٨ی مارس بەرز راده‌گرێ

سەعات ١١ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و تەواوی کارمەندە ئافرەتەکانی پەرلەمانی کوردستان، یادی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان بەرز ڕاگیرا. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی كۆمارى چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى چینی میللی ده‌كه‌نه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان : "رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك رێگری له‌كاره‌كانی چاودێریی دارایی بكه‌ن"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ رووی چاودێریكردنى دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ رووی یاساییه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كریستیان و ئه‌رمه‌ن، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.عچید یوسف میری، به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌ستپێكردنی چاكسازی له‌ناو په‌رله‌مان
كاروبارى ئیداری و دارایى ناو په‌رله‌مان رێكده‌خرێته‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/2/27، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی منى نبى قادر، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ 26/2/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ خاتوو كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/2/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ رێكاردۆ رۆدرێگیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی مێری سەبارەت دەوڵەتسازی دەكات

ئەمڕۆ 23/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی ئینستیتیۆتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) لە ژێر ناونیشانی" ئاڵوگۆری ڕوانگەكان بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات

ئەمڕۆ 21/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر بەشیر خەلیل حەدداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد. لە دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە دكتۆر بەشیر حەدداد كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەژنی جەما لە كوردانی ئێزدی پیرۆزدەكات

بەبۆنەی جەژنی جەما، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برایانی كوردی ئێزدی دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە بە كامەرانی بگەرێتەوەو و ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسوودە بۆ سەرجەم كوردانی ئێزدی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە نادیا موراد دەكات بەبۆنەی پێبەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە پیرۆزباییتان لێدەكەین و بە شانازییەوە دەروانینە ئەو هەنگاوە گرنكەی، كە مایەی خۆشخاڵی هەموو گەلی كوردستانە و پاداشت و رەنگدانەوەی ئەو خەبات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی" رۆڵی پەرلەمان و حكوومەت لە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان" دا دەكات

ئەمڕۆ 24/9/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە كۆنفرانسێكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو كرد، لەژێر ناونیشانی " رۆڵی پەرلەمان و حكوومەت لە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان"

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە سیناتۆرێكی فەرەنسا دەكات

ئەمڕۆ 18/9/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە سیناتۆری فەرەنسا خاتوو " جاكی" و بەرێز " دومنیك" كۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و خاتوو "شیرین خان" بەرپرسی رێكخراوی AFAM كرد

راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌

سه‌باره‌ت به‌ بۆمبباراكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زياتر...)

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵەی چاپخانەكانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ 29/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵەی چاپخانەكانی كوردستان، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی چاپخانەكان لە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسنامە بە ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبەخشێت

ئەمڕۆ 29/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەكە كرد بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو ئەركە

كۆنفڕانسێك سه‌باره‌ت به‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت و رۆل وكاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 10ی ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 29/8/2018، له‌ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگیی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو رێكخراوی (زياتر...)

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی تەندروستی دەكات

ئەمڕۆ 27/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان كرد، بۆ تاوتوێكردنی هەردوو پرۆژە یاسای مافی نەخۆش و ئەنجومەنی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی رێكخراوی هارتلاند ئەڵایەنسی نێودەوڵەتی دەكات

ئەمڕۆ 27/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی رێكخراوی هارتلاند ئەڵایەنسی نێودەوڵەتی كرد، كە پێكهاتبوو لە بەرێوەبەری بەرنامەی عیراق لە رێكخراوی هارتلاند و ستافێكی رێكخراوەكە. لە كۆبوونەوەیەكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی یاسایی و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ و سەرۆكی

پەرلەمانی كوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی " جۆن مەككین" دەردەبڕێت

بە بۆنەی كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی گەلی كوردستان " جۆن مەككین"، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بە ناوی پەرلەمانەوە، پەیامێكی هاوخەمی رایگەیاند،

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها (زیاتر...)

جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداریی لە كۆنفرانسێك دەربارەی سیستەمی كۆتا دەكات

ئەمڕۆ 16/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە كۆنفرانسێك لە ژێر ناوی" سیستەمی كۆتا: سنوورداركردن یان دەستەبەركردنی نوێنەرایەتی كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكان لە هەرێمی كوردستان" كرد، كە " هزرسازی ئۆپن" لە هۆتێلی رۆتانا رێكیخستبوو.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی كۆدەبێتەوە

بە مەبەستی تاوتوێكردنی رەوشی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و بەرنگاربوونەوەی كێشەكانی ئەم كەرتە، ئەمڕۆ دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان كۆبووەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

ئەمڕۆ 15/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە خاتوو ئەلیس ووڵپوڵ جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی كرد. لە دیدارێكدا، كە خاتوو ڤاڵا فەرید

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌رچوواند

به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15/8/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی ده‌رچوواند. (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى ده‌رده‌بڕێت

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى، سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌رمانی خراپ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌قی پشتگیرییه‌كه‌: (زياتر...)

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی دەكات

ئەمڕۆ 13/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، سەردانی بارەگای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، بە مەبەستی پیرۆزبایی لێكردنیان بە بۆنەی سەركەوتنی كونگرەی شەشەمی

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنی چله‌ی هاوین له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی چله‌ی هاوینى ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند

به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 18/7/2018 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند.(زياتر...)

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی بولگاریا لە هەولێر دەكات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17.07.2018 د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە دیمیتار ئۆگرینۆڤ كۆنسوڵی بولگاریا لەهەولێر كرد. لەدیدارەكەدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان

پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند

بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەمرۆ 15.07.2018 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند. سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە ئیمزای د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم ویاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ خاتوو مه‌لیكه‌ مه‌زان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی (زیاتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌شاندێكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ یوئێن ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ (زياتر...)

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان