جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات

21/10/2018 02:15:00 م

ئەمڕۆ 21/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر بەشیر خەلیل حەدداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد.

لە دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە دكتۆر بەشیر حەدداد كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەیدا لە خزمەتكردنی پرۆسەی تەشریع لە عیراق، لە بەرامبەردا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوپاسی دكتۆر جەعفەر ئێمینكی كرد و جەختی لە سەر پێویستی زیاتركردنی هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان لە رێی تەشریعەوە.

هەر لە دیدارەكەدا چەند بابەتێكی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.


رۆژمێرى رووداوه‌كان