لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ جارێكى تر له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایى چاكسازى له خانه‌نشین و ئیمتیازاته‌كان كۆبوونه‌وه و راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه ده‌نووسێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 7/2/2018، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ جارێكى تر له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایى چاكسازى له خانه‌نشین و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه.
به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه مادده وبڕگهكانى پڕۆژه یاساكه‌یان به وردى گفتوگۆ له‌سه‌ر كرد و له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پڕۆژه یاساكه.
چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى تر‌ى لیژنه‌ى ناوبرا تایبه‌ت به پڕۆژه یاساكه ئه‌نجامدراوه و له ئێستا له هه‌وڵى نوسینه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه و ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ نوسینه‌وه‌ى راپۆرتى هاوبه‌ش و پاشان ئاراسته كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان.