په‌رله‌مانى كوردستان: نه‌ كڕینى ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانتاران بڕیارى كۆتاییه‌

30/12/2014 02:11:00 م
ئه‌گه‌رچی پرسی دابینكردنى ئوتومبیل بۆ هاتوچۆى په‌رله‌مانتاران زۆر له‌قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌ كرا و له‌پرسێكى ئیدارى بۆ دابینكردن و نه‌هێشتنى گرفتى هاتوچۆى په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ كه‌ هیچ به‌هه‌ده‌ردانێكى سامانى گشتى تیا نه‌بوو به‌ره‌و ئاقارێكى تر برا 
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان دواى راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان بڕیارى دا كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ بۆیه‌ لێره‌دا لێدوانه‌كه‌ى په‌رله‌مانتار حاجى كاروان كه‌ له‌ژماره‌ 459 ى 30/12/2014 له‌باره‌ى كڕینى ئوتومبیل له‌رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ته‌واوى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌ راده‌گه‌ێنین كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى كڕینى ئوتومبیل بۆ په‌رله‌مانتاران  بریارى كۆتاییه‌ و به‌هیچ جۆرێ پاشگه‌زبونه‌وه‌ى بۆ نیه‌ .
 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
راگه‌یاندنى  په‌رله‌مانى كوردستان
30/12/2014

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678