مادده‌ی (37): په‌یڕه‌وی ناوخۆ
لێژنه هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن له یه‌که‌م خولیدا که دوای هه‌ڵبژاردن ده‌به‌سترێت پێکده‌هێنرێن و له پێکهێنانیان دا ، ئاره‌زووی ئه‌ندامان و پسپۆڕییان ڕه‌چاو ده‌کرێت.
مادده‌ی(38): په‌یره‌وی ناوخۆ
یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندى لیژنه‌كان:
1ـ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به دیراسه‌كردنى پڕۆژه یاسا و پێشنیارى پڕۆژه یاسا كه په‌یوه‌ندیداره به تایبه‌تمه‌ندیه‌تى لیژنه‌كه و ده‌ربڕینى بیروراى خۆى له‌سه‌رى و، هه‌ر بابه‌تێكى تر كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سهرۆكایهتیهوه بۆى هه‌واڵه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیداره بهتایبهتمهندییهكانى به‌پێى ئه‌م په‌یڕه‌وه.
2ـ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك به‌دواداچوون و چاودێرى و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات بۆ ره‌وشى كارى داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌تى خۆی.